"زیانی گیانیمان نییە"

خاوەن کۆگا سووتاوەکە: نەوت و تەنەرم هەبوو

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

دوو کاتژمێر پێش ئێستا لە کۆگایەکی سووتەمەنی لەسەر رێگای هەولێر – کەرکوک ئاگر کەوتەوە و تا ئێستا کۆنترۆڵ نەکراوە، خاوەن کۆگا دەڵێ، ئەوەی دەسووتێ نەوت و تەنەرە.

دیدار ئەحمەد، خاوەنی کۆگاکە بە 964ـی راگەیاند، ئەو کەسانەی لە کۆگاکە کاریان کردووە، پێیان وتین ئاگرەکە لە زەوییەوە دەستیپێکردووە و بەهۆی ئەوەی سووتەمەنییەکان زوو گڕیان گرتووە، نەیانتوانیوە کۆنترۆڵی بکەن.

وەکو خاوەنی کۆگاکە باسی لێوەکرد، ئاگرەکە تەنیا زیانی ماددی هەبووە و تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئەو شوێنە پێشتر بەنزینخانە بووە و ئێستاش وەک کۆگای سووتەمەنی بەکاردێت، تیمەکانی بەرگری شارستانیش گەیشتوونەتە شوێنەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدان.

پێداچوونەوە: هەژان هادی