گرتنی تیشک بۆ نەخۆشێک - وێنە: socialmedia
لە مانگێکدا 360 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشکی سلێمانیان کردووە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا 360 نەخۆش سەردانی سەنتەری تیشکی شاری سلێمانیان کردووە و چارەسەریان بۆ کراوە.
لەو ژمارەیە 183 نەخۆشیان لە رەگەزی نێر بوون و 186یان لە رەگەزی مێ بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بێت کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.6.2023 بڵاویکردووەتەوە، لە سەنتەری تیشك 194 پشكنینی MRI و 22 پشكنینی CT.Scan و 100 تیشكی ئاسایی و رەنگی و 53 پشكنینی سۆنەر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە.