"تەرمەکانیان لێرە نەماون"
تەرمی دوو گەنجە عەربە خنکاوەکە هێشتا لەژێر ئاودان
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە زێی گەورە لە سنوری قەزای خەبات دوو گەنجی عەرەب کە بۆ مەبەستی گەشتکردن هاتبوونە ناوچەکە، لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
گەنجەکان سەرەتا سێ کەس بوون کە چوونەتە ناو ئاوەکە، دانەیەکیان رزگارکردووە و ئەو دووانەی کە خنکاون بەهۆی خوڕی ئاوەکەوە، کەسوکاریان نەیانتوانیوە دەریانبهێننەوە و خنکاون.
لە ئێستادا تیمەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشان گوندی گردە رەشە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمەکەندا و خۆبەخشێکیش دەڵێت، زەحمەتە تەرمەکان لێرە مابن و بەهۆی ئەوەی ئاوەکە خوڕە لەگەڵ خۆی بردوویەتی.
موهەنەد حەسەن کە خۆبەخشانە بەدوای تەرمەکەندا دەگەڕێت دەڵێت، هەموو ساڵێک هەواڵی ئەوەمان بۆ دێت کە خەڵک لەم ئاوەدا خنکاوە ئەویش بەهۆی قوڵی ئاوەکە و ناشارەزایی هاوڵاتیان لە کاتی مەلەکردندا.
پێداچوونەوە: شیرین ساڵح