پێشانگای کتێب لە زانکۆی دهۆک

زانکۆی دهۆک خوێندکارەکانی بۆ خوێندنەوە هان دەدات

+964

زەید کۆچەر – دهۆک

ڤیدیۆ

کتێبخانەی نوورسین بە هاوکاریی بەشی زمانی زانکۆی دهۆک پێشناگایەکی کتێب دەکاتەوە، خوێندکارانیش خۆشحاڵیی خۆیان بە پێشانگاکە و داشکاندنی نرخی کتێبەکان دەردەبڕن.

پێشانگاکە لەناو زانکۆی دهۆک کراوەتەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەک هەیسەم عەبدولواحید، خوێندکاری زانکۆی دهۆک بە +964ـی وت، ئەو پێشانگایە هاندانێکی باشە بۆ خوێندکاران بۆ دەستکەوتنی سەرچاوەی زانستی. “هیوادارین ئەو جۆرە پێشانگایانە ساڵانە چەند جارێک لە زانکۆ بکرێتەوە.”

لە پێشانگاکەدا بە هەریەکە لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی کتێب بەردەست خراوە.

محەمەد بەرواری، بەڕێوەبەری پێشانگاکە و خاوەنی کتێبخانەی نوورسین بە +964ـی راگەیاند: مەبەستی سەرەکیی ئێمە نزیککردنەوەی خوێندکار و کتێبە و لێرەش خوێندکاران پێشوازییەکی زۆر باشیان لە پێشانگاکە کردووە.

“هەم سەرچاوەی زۆری زانستیمان بۆ خوێندکاران هێناوە، هەم ٢٥٪ بۆ ٤٠٪ داشکانمان کردووە”، محەمەد بەرواری وای وت.