964 زانیاری نوێ لەسەر دیارنەمانی سێ کارمەندی ژینگەپارێز لە زاخۆ ئاشکرا دەکات

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

ماوەی چەند رۆژێکە سێ کارمەندی ژینگەپارێزی یەکێک لە کۆمپانیاکانی پاککەرەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دیار نەماون، یەکێک لەوان تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوونی زیاترە لەسەر دۆسیەکە.

کاتژمێر 6ـی ئێوارەی دوێنێ، پەیوەندی بە بەرگری شارستانی زاخۆ کراوە لە بوونی تەرمی گەنجێک، دوای بەداواچوونی پۆلیسی زاخۆ ئەوە ئاشکرا بووە کە سێ کارمەندی بیانی ژینگەپارێزی دیار نەماون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە لە سەرچاوە فەرمییەکانی زاخۆ، ئەمە یەکەم حاڵەت نییە، بەڵکو لە ماوەی رابردوودا 15 کارمەندی هەمان کۆمپانیا دیار نەماون.