پردەکەی دەربەندی رانییە لە 67%ـی تەواو بووە

964+

توانا نەقی

پردی دەربەندی رانییە لە دەڤەری راپەڕین کارکردن تیادا بەردەواومە و تا ئێستاش لە 67%ـی کارەکانی تەواو بووە.

وەزارەتی ئاودانکردنەوە دەڵێت، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت ئەوا لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پردەکە تەواو دەبێت.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، کارکردن لەو پرۆژە بە شێوەیەکی باش بەردەوامە و زیاتر لە 67%ـی کارەکانی تەواو بووە و لە ئێستاشدا کارکردن لە قۆناغی سەقف تێکردنی پردەکەدان.

وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت لە مانگی 10ـی ئەمساڵ پردەکەن بەڕووی هاوڵاتیان و شۆفێراندا دەکرێتەوە.

پرۆژەکە پردێکی نوێیە بە درێژی 408.4 مەتر، پانییەکەی 15 مەترە و 11 مەتر بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و دوومەتریش لە هەرلایەک بۆ هاتوچۆی پیادەیە و گوژمەی پرۆژەکە 12 ملیار و 416 ملیۆن و 378 هەزار دینارە.

پرۆژەی پردی دەربەند گرنگییەکی گەشتیاری و ئابووری و هاتوچۆی هەیە، بە تەواوبوونی کێشەی جوتیارانی 46 گوندی ناحیەی بنگرد چارەسەر دەکات و مەرزی کێلێ و ئیدارەی راپەڕین بە پارێزگای سلێمانیەوە دەبەستێتەوە.