یانەی زاخۆ بۆ یاریەکی قورس خۆی ئامادەکردووە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
یانەی زاخۆ ئامادەکاری بۆ گەڕی 31ـی خولی نایابی عێراق دەکات و خۆی بۆ یاریەکی قورس ئامادەکردووە.
بڕیارە ئێوارەی سبەی سێشەممە 30.5.2023، یانەی زاخۆ لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی شورتە بکات، ئەو یانەیە رکابەری پلەی یەکەمی خولی نایابی عێراق دەکات.
یانەی شورتە لە یاری چوون لەسەر یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی زاخۆی بردبووەوە.
دڵشاد ئەحمەد، یاریدەدەری راهێنەری یانەی زاخۆ بە 964ی راگەیاند، “ئامادەکاری تەواومان کردووە، خاڵە بەهێز و لاوازەکانی یانەی شورتە دەزانین، یاریەکە بەهێز دەبێت، چونکە یانەی شورتە رکابەری بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکات، بەڵام ئێمەش بەهەمان شێوە هەوڵی بەدەستهێنانی بردنەوە دەدەین”.
دڵشاد ئەحمەد ئەوەشی وت “دوو یاریزانمان بەهۆی ئەوەی کارتی زەردیان وەرگرتووە ناتوانن یاری بکەن، بەڵام ئەو بۆشاییەمان پڕکردوەتەوە”.
یانەی زاخۆ بەکۆکردنەوەی 33 خاڵ لە ریزبەندی شانزەیەمدایە و مەترسی دابەینی هەیە.