راهێندراو بوون

لە قۆپیەکانی قەرەداغ 40 سمۆرە گەڕێندرانەوە ناو سروشت

964+

فەرهاد حەسەن

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دیمەنی گەڕاندنەوەی 40 سمۆرەی لە سنووری قەزای قەرەداغ بڵاوکردووەتەوە و ئامانجیش لێی پاراستنیانە.

ئەو شوێنەی سمۆرەکانیان لێ ئازاد کردوون بریتییە لە قۆپیەکانی قەرەداغ

بەپێی گرتە ڤیدیۆیەکە شوێنی تایبەت لەناو سروشت بۆ سمۆرەکان دروستکراوە و خۆراکیان بۆ دابینکراوە، پۆلیسی دارستان دەڵێت ئەم کارەیان بە سەرپەرشتی دامەزراوەی (ڤیم) و بەشداری و هەماهەنگی ئەفسەر و کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ، وەک هەنگاوی یەکەم ئەنجام داوە.

ئاماژە بەوەکراوە، ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکانیانە بۆ پاراستنی ژینگە و پارێزگاری لە گیانەوەرە کێشەدارەکان، بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی پاکتر و ئارامتر بۆ سەلامەتی گیانەوەران.

سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ داوا لە گەشتیاران دەکات ژینگە...

سەرۆکی شارەوانی قەرەداغ داوا لە گەشتیاران دەکات ژینگەی سەیرانگاکان بپارێزن