"کەس بە رەفیقی خۆم نازانم"

بەهارەو ئیتر کەر بازاڕی باشە و شێخ جەمالی گورگیش خۆی بە قەرزاری کەر دەزانێت

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

بەهارەو ئیتر کەر بازاڕی باشە و شێخ جەمالی گورگیش لە سلێمانی خۆی بە قەرزاری کەر دەزانێت و دەڵێت، من پسپۆڕ و خەبیری کەرم و عەیبە خەڵک کۆمێنتی ناشرینم بۆ دەنوسێت.

شێخ جەمال شارەزاییەکانی باشی هەیە لە ناسینەوەی بارگیرەکان هەیە و بۆ مایکی 964 وتی، چەند جارێک گوێدرێژەکانم عەزیەتیان داوم، بەهۆی ئەوەی بەهارە و جەو خۆشە ئێستا بازاڕی باشە و نرخی یەکێکیان کە بچوکترینیانە و چوار ساڵە بایەی 320 هەزارە.

یەکێک لە کەرەکانی دایناوە بۆ فرۆشتن دەڵێت، تەمەنی هەشت ساڵە و رکابەری نییە و گەورەیە و رکابەری نییە وگوندەیە، چونکە جوتە ئەهاوێت، کەرێکیش شێت نەبێ من حەزم لێنییە، تەمبەڵ باش نیە.

ئەوەی سەیرە بۆ ئەوەی تەمەنی کەرەکان بزانێت راستەوخۆ سەیری ددانەکانی دەکات و دەزانێت تەمەنیان چەندە و وەک خۆی باسی دەکات، پسپۆڕی کەرە و هێندە شارەزایە کەس بە رەفیقی خۆی نازانێت.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

گوێدرێژە یاخییەکە گەڕێندرایەوە زێدی خۆی؛ ئیسراحەتی کر...

گوێدرێژە یاخییەکە گەڕێندرایەوە زێدی خۆی؛ ئیسراحەتی کرد