نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە کردەوە
هیچ ئاسۆیەک بۆ نرخەکان و ئاشتەوایی نییە
ئێران و ئەمریکا پێکنەهاتوون و نرخی نەوت بەرز بووەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
نرخی نەوت ئەمڕۆ سێشەممە 28.4.2026 نرخی نەوت بەرزبووەوە، دوای ئەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دانوستان و رێکەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجامی نەبووە و هێشتا هیچیان بە هیچ نەکردووە.
ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت (بۆ رادەستکردنی لە مانگی حوزەیران) بە رێژەی 45 سەنت بەرزبووەوە کە دەکاتە 0.4%، کە هەر بەرمیلێک تا 108.68 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها نەوتی سووکی تێکساس 58 سەنت بەرزبووەوە بە رێژەی 0.6% و بە 96.96 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بێ ئەنجامی تا ئێستای هەوڵەکان بۆ دانوستانی ئەمریکا و ئێران و داخرانی گەرووی هورمز، وای کردووە نرخی نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و هێشتا هیچ ئاسۆیەک بۆ سەقامگیری نرخەکان و هەروەها ئاشتەواییش لە ناوچەکەدا نییە.