پرۆفایلەکەی بخوێنەوە

کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستنیشان کرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دواجار ئەمشەو گەیشتنە بڕیار و عەلی زەیدی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق کاندید کرا.

دوای چەندین کۆبوونەوە و دواخستن، ئەمشەو لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا کۆبوونەوە و بڕیاریان دا عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید بکەن.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستا، کە ماوەی بەسەرچووە، رایگەیاند، دەستنیشانکردنی زەیدی بە رێککەوتنی نێوان هەموو لایەنەکانی چوارچێوە بوو، بە هاوبەشی لەگەڵ نوری مالیکی.

بڕیارە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پاش کەمێکی دیکە لە بەغدا بکرێت و زانیاری زیاتر بخرێتەڕوو.

عەلی زەیدی کێیە؟

·  ناو: عەلی فالح کازم ئەلزەیدی

·  رەگەزنامە: عێراقی

·  سیفەتی گشتی: کەسایەتییەکی یاسایی، دارایی، وەبەرهێنان

سێیەم: پسپۆڕی و بڕوانامەکان

·   بەکالۆریۆس لە یاسا.

·   بەکالۆریۆس لە دارایی و بانکداری.

·  ماستەر لە دارایی و بانکداری.

ئەزموون و پێگە سەرکردایەتییەکان

1-سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی کارگێڕی بانکی باشوور (مصرف الجنوب):

2- سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی کارگێڕی کۆمپانیای نیشتمانیی هۆڵدینگ:

3- سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆی شەعب:

4-  سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی پەیمانگای پزیشکیی عەشتار:

5-  ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عێراق:

ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان دواخست

ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان دواخست

ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان دواخست

ئەمشەویش چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەکەیان دواخست