ساڵێک 300 هێلکە دەکات
لە راپەڕین کوڵەفڕە خواستی زۆری لەسەرە
964+
ژێوار خدر
ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستان باڵندەی هەوێردە (کوڵەفڕە) بەخێودەکرێت و بەخێوکەرانی ئەو باڵندەیەش دەڵێن گۆشت و هێلکەکەی لە رووی تەندروستییەوە سودی زۆرە و هەر ئەوەش وایکردووە خواستێکی زۆری لەسەر بێت لەلایەن هاوڵاتیانەوە.
هەوێردە باڵندەیەکی بچوکە و کێشەکەی دەگاتە 250 بۆ 350 گرام، لە تەمەنی 42 رۆژیدا دەست دەکات بە هێلکەکردن.
بە قسەی شارەزایان، ئەو باڵندەیە بۆ ماوەی شەش ساڵ دەژیت و لە کۆی تەمەنیشیدا دەتوانێت بۆ ماوەی سێ ساڵ هێلکە بکات.
لە کۆی 365 رۆژی ساڵدا لە توانایدایە نزیکەی 300 هێلکە بکات.
ئەو باڵندەیە بە پلەی یەکەم لە وڵاتانی ئەفریقا و ئەسیوپیا بەخێودەکرێت و ماوەیەکە لە هەرێمی کوردستانیش گرنگی پێدەدرێت.