برینى یەکێکیان سەختە

کۆمەڵەى زەحمەتکێشانى کوردستان: لە هێرشەدرۆنییەکەى ئەم ئێوارەیە 3 پێشمەرگەمان بریندارن

964+

وریا فەتاح

دەرکەوت لە هێرشە درۆنییەکەى ئەم ئێوارەیەى سەر ئۆردوگایەکى کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، سێ پێشمەرگەیان بریندارن، بەپێى راگەیەندراوى سکرتارییەتى کۆمیتەى ناوەندى کۆمەڵە، برینى یەکێک لە پێشمەرگەکانیان، ناجێگیرە.

بەپێى راگەیەندراوى سکرتارییەتەکە، ئەم ئێوارایە 14ـى نیسانى 2026، کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە ئوردوگاکانیان لە ناوچەی سورداش و بەو هۆیەوە سێ پێشمەرگەیان بریندارن و برینى یەکێکیان سەختە و تەندروستى ناجێگیرە.

کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ئەم هێرشەی بە نیشانەی “ترس و وەحشەت”ـی کۆماری ئیسلامی لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان ناوزەد کردووە و جەخت دەکاتەوە کە ئەم جۆرە پەلامارانە ناتوانن لە “عەزمی تێکۆشان و داخوازە رەواکانی خەڵکی کورد” کەم بکەنەوە.

لە بری کەمپی سورداش ژمارەیەک پێشمەرگە لە شاخ ماونەتەوە

لە بری کەمپی سورداش ژمارەیەک پێشمەرگە لە شاخ ماونەتەوە