وەزارەتى ناوخۆ:

لە دواى ئاگربەست دوو جار هێرشى درۆنى کراوەتە سەر هەرێمى کوردستان

964+
وریا فەتاح

وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران، دوو جار هێرشى درۆنى کراوەتە سەر هەرێمى کوردستان.
بەپێى راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ سێشەممە 14ـى نیسانى 2026، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.

“جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە کە بەشێک نەبووە لە شەڕ و داواش دەکەین کە چیتر سەقامگیری کوردستان و ئارامی هاووڵاتیان نەکرێنە ئامانج”، وەزارەتى ناوخۆ وا دەڵێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ هێرشى درۆنى کرایە سەر کەمپى سورداش و سێ پێشمەرگەى کۆمەڵە بریندارکران و لە کۆیەش هێرشى درۆنى هەبووە و لە ئاسمانى هەولێریش دوو درۆن تێکشکێندران.

وەزارەتی ناوخۆ لە هێرشە درۆنییەکان تووڕەیە

وەزارەتی ناوخۆ لە هێرشە درۆنییەکان تووڕەیە