دیمەنی محاویلەیەکی کارەبا بە گرافیک- 964
بۆ پڕۆژەی رووناکی
لە ئامێدی و بەردەڕەش کارەبا بەکاتی دەبڕدرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی كارەبای هەرێمی کوردستان دەڵێ، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی چەند ڕۆژێك لە ئامێدی و بەردەڕەش و دەورووبەریان کارەبا دەبڕێت.
وەزارەتی كارەبای هەرێم ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا لە ئامێدی و بەردەڕەش دەنێرێت و ئەمڕۆ سێسەممە 14.4.2026 ئاگاداری بڵاوکردەوە.
وە دەڵێ، بەهۆی کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لە نۆژەنکردنەوە و رێکخستنی تۆڕەکانی كارەبا، لە چەند رۆژی داهاتوودا کارەبای نیشتمانی لە چەند گەڕەکێکی سەنتەری ئامێدی و بەردەڕەش و دەوروبەری هەردوو قەزاکە دەبڕدرێت.
بە گوێرەی ئاگادارییەکە، بڕانی کارەباکە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی تاوەکو 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.