لە پاریس و بەغدا هەن

ترەمپ دەیەوێت “کەوانەی سەرکەوتن” لە واشنتن دروست بکات

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، ئیدارەکەی بە فەرمی پلانەکانی بۆ دروستکردنی کەوانەیەکی سەرکەوتن لە واشنتۆن دی سی پێشکەش کردووە و بە “گەورەترین و جوانترین کەوانە لە هەموو شوێنێکی جیهان” وەسفی کردووە.

ترەمپ جەختی لەوە کردەوە پڕۆژەکە دەبێتە “زیادکردنێکی خەیاڵی” بۆ پایتەختی وڵاتەکە و ئەمریکییەکان بۆ دەیان ساڵی داهاتوو چێژی لێ وەردەگرن.

پۆستەکەی ترەمپ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی ترو سۆشیال پۆست کراو و سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: “بە خۆشحاڵییەوە رایدەگەیەنم کە ئەمڕۆ ئیدارەکەم بە فەرمی پێشنیار و پلانەکەی پێشکەش بە کۆمیسیۆنی بەناوبانگی هونەرە جوانەکان کردووە بۆ ئەوەی گەورەترین و جوانترین کەوانەی سەرکەوتن دروست بکەن، کە جوانتر بێت لە هەر شوێنێکی جیهاندا.

هەروەها دەڵێت، ئەمە دەبێتە زیادکردنێکی خەیاڵی بۆ ناوچەی واشنتۆن دی سی بۆ ئەوەی هەموو ئەمریکییەکان بۆ دەیان ساڵی داهاتوو چێژی لێ وەربگرن.

کەوانەی سەرکەوتن چییە؟

کەوانەی سەرکەوتن، دەروازیەک یان رێڕەوێکی سیمبولیکە و ئاماژەیە بۆ سەرکەوتنی هێزی ئەم وڵاتە لە جەنگ یان هەر بابەتێکی دیکە.

لە پاریس لە سەردەمی ناپیلۆن دروست کراوە و دەکەوێتە شەقامی شانزلیزیێ، هەروەها دیکتاتۆری پێشووی عێراق سەدام حوسێن، لە دوای شەڕی هەشت ساڵە لەگەڵ ئێران، کەوانەی سەرکەوتنی لە 1989 لە بەغدا دروست کرد.