لە هەولێر بەهۆی هێلکارییەوە بەشێک لە شەقامی 60 مەتری دادەخرێت

964+

فەرمان سادق

کاتژمێر 2ـی ئەمشەو تاوەکو 7ـی بەیانی بەشێک لە شەقامی 60 مەتری هەولێر دادەخرێت.

هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە کە کاتژمێر 2ـی بەرەبەیان تاوەکو کاتژمێر 7ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28.5.2023، کاری هێڵکاری لە شەقامی 60 مەتری  هەولێر ئەنجامدەدرێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە کاری هێڵکارییەکە لەنێوان بەرزە پردی فرانسوا میتران تاوەکو ترافیکی وەزارەتی دارایی لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر ئەنجامدەدرێت.

هاتوچۆی هەولێر دەشڵێت: لەکاتی کارکردن بە ناچاری هەندێک لە رێڕەوکان دادەخەین، تکایە هاوکاری تیمەکانمان بن و بەپێی ئاماژەی کارمەندانی هاتوچۆی فسفۆرەکان رێڕەو بگۆڕن.