لە شارباژێڕ دوو راوچی ماسی دەستگیرکران
964+
دێسکی کوردی
پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ دەڵێت، لە گوندی دۆڵ پەمووی سنورەکە دوو راوچی ماسییان دەستگیرکردووە.
پۆلیس ئەمشەوی شەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، جگە لە دووو راوچییەکە، دەستیان گرتووە بەسەر دوو تۆڕ و 40 ماسی راوکراودا.
گوندی دۆڵ پەموو دەکەوێتە ناحیەی زەلان لە سنوری قەزای شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی.
بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، لە 5ی ئازاری ئەمساڵەوە قەدەغەی راوەماسی دەستیپێکرد و تاوەکو 15ی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت.