تۆمەتبارێک لە شارەزور و دووان لە ناو بازاری سلێمانی دەستگیرکران

964+
توانا نەقی

لە دوو چالاکی جیاوازدا لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی سێ تۆمەتبار دەستگیرکران.

پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردووەتەوە، لە ناو بازاڕی شارەزوور تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیشیدا گرتووە و ئۆتۆمبێلەکەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە لە لایەن دادگای بەغداوە  .

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ئێستا تۆمەتبار “ک.م.س” بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و ئۆتۆمبێلەکەی رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە.

لە چالاکییەکی دیکەدا، لەلایەن مەفرەزەکانی ناو بازاڕەوە لە سلێمانی توانراوە دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن، کە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە لە دادگای لێکۆڵینەوەی دەشتی هەولێر بە پێی مادەی 446ی سزادانی عێراقی.

ئەوەش هاتووە، ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران “ا.س و ع.س” بە بڕیاری دادوەر راگیراون و دوای لێکۆڵینەوە رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێنەوە