ئیرک هالاند. فۆتۆ: توویتەری کەسی.
هالاند به باشترین یاریزانی پرێمه‌رلیگ ده‌ستنیشان كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی خولی نایابی ئینگلته‌را، پرێمه‌رلیگ، ئێرلینگ هالاندی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتیی ئیگلیزی، به باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دیاریی كرد.
هالاند یه‌كه‌م وه‌رزه له خولی ئینگلیزی یاریی ده‌كات، به‌ڵام رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كه‌ی بینیوه، كه توانیان ببنه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ، هه‌روه‌ها گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگی ئه‌وروپا.
هالاند ئه‌م وه‌رزه به 36 گۆڵ تا ئێستا گۆڵكاری خولی ئینگلیزییه، هه‌روه‌ها له چامپیۆنزلیگ 12 گۆڵی كردووه و له‌وێش هه‌ر گۆڵكاره.