هۆتێلە 71 ساڵەکەی سەرسنگ نۆژەندەکرێتەوە
964+
هێڤی دیوالی
ئەم هۆتێلە لە ساڵی 1946 دەست بە دروستکردنی کراوە و پاش شەش ساڵ کراوەتەوە.
هۆتێلەکە دەکەوێتە ناحیەی سەرسنگ لە قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک، 71 ساڵە پێشوازی لە میوانەکانی دەکات لە سەرانسەری عێراق.
نەوەی نوێی دەڤەرەکە بیستوویانە کە باوباپیرانیان لەو هۆتێلەدا کاریان کردووە.
دوو ساڵە کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی هۆتێلەکە بەردەوامە، گەشتوگوزاری ئامێدی دەڵێت بەمزوانە دەیکەنەوە.
ژمارەی دانیشتووانی سەرسنگ زیاترە لە 20 هەزار کەس، لە کاتی خۆیدا یەکێک بووە لە بەناوبانگترین شوێنە گەشتیارییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، تەنانەت بە پایتەختی گەشتوگوزار ناسراوبوو.