نرخەکەی 20 دەفتەر دۆلارە
مارسیدس ئێس کلاسی 2027 نمایشکرا
964+
رێباز یونس – هەولێر
لە کۆتا رۆژی نمایشی پێشانگای ئۆتۆ کوردستان لە ئەربیل ئەڤینیو، مارسیدس ئێس کلاسی 2027 نمایشکرا و نرخەکەی لە 200 هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات
شکار محەمەد لە بەشی فرۆشی ماسیدس بێنز – عێراق بە 964ـی وت، “ئۆتۆمبێلەکە گۆڕانکاری زۆر گەورەی تێدا کراوە و بەراورد بە مۆدێلی پێش خۆی 50% گۆڕاوە.”
هێزی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 559 هۆرسپاوەرە و سێ مۆدێلی جیاواز هەیە کە بەپێی قسەی محەمەد شکار لە 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار) دەستپێدەکات و گرانترینیشیان بەپێی مواسەفاتەکەی نرخەکەی دەگاتە سەروو 223 هەزار دۆلار.
پێداچوونەوە: کاکەلاو عەبدوڵا