هۆکارەکەی نادیارە
بەڕێوەبەری کارەبای چوارتا دەستگیر کراوه
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
بەڕێوەبەری کارەبای چوارتا دەستگیر کراوە، قائیمقامی چوارتاش دەڵێت، لە دوای دەوامی فەرمی لە لایەن دادگاوە بانگکراوە.
بانگھێشتکردنەکە لەلایەن دادگای چوارتاوە نەبووە و لە سلێمانيیەوە بانگکراوە، بەڵام تا ئێستا ئەوە نەزانراوە ھۆکاری بانگکردنەکەی چی بووە.
شاھۆ عوسمان قایمقامی چوارتا بە 964ـى راگەیاند، بهو بانگكردنهى بهڕێوهبهرى كارهبا، ئاگادار نەکراونەتەوە و دهشڵێت، “تا ئێستا ھۆکاری بانگکردنهكهی نازانین”.
به پێی زانیارییهكانى 964، ماوەی دوو رۆژە، فاروق محەمەد بەڕێوەبەری کارەبای چوارتا دەستگیراوە و ھیچ لایەنێک زانیاری نیيە لەسەر ھۆکاری دەستگیر کردنەکەی.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن