زێڕ دیسان گرانبوو و هەر مسقاڵێک 20 هەزار دیناری چووەسەر – وێنە؛ ئەرشیفی 964
قسەکانی ترەمپ ئەویشی کاول کرد
پێچەوانەی نەوت زێڕ داڕما؛ هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێ بووەوە
شۆڕش قادری
پێچەوانەی نەوت کە پاش وتارەکەی ترەمپ نرخەکەی بەرزبووەوە، نرخی زێڕ داڕما و هەر مسقاڵێک زیاتر لە 30 هەزار دیناری لێ بووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2.4.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 635 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش لەسەر 154 هەزار و 800 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیار 22 بە ملیۆنێک و 63 هەزار دینار مامەڵەی پێودەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە ملیۆنێک و 95 هەزار دینار بوو.
سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێری پایتەخت نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە؛
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 63 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە ملیۆنێک و 15 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 870 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 14 بە 676 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 12 بە 580 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 9 بە 435 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.
ئەم دابەزینەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت کە بەربەیانی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی وتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، شەڕەکەیان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و ئەگەر بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێکنەکەون، لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو بەتوندی لێیان دەدەن و دەیانگەڕێننەوە چاخی بەردین، دوای ئەو قسانەش نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە و هەر بەرمیلێک بەرەوە 110 دۆلار هەنگاو دەنێتەوە.