یاریی ئیتالیا و بەڕازیل لە مۆندیالی لاوان. فۆتۆ" AFP
ئیتالیا له به‌ڕازیلی برده‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یارییه‌كانی مۆندیالی لاوان له تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی برده‌وه.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو “به كاتی كوردستان”، له گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیالی تۆپی پێی لاوان، كه له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتالیا به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیلی برده‌وه.
ئیتالیا له گێمی یه‌كه‌م سێ گۆڵی تۆمار كرد له رێی یاریزانان “براتی، كاسادی 2 گۆڵ”، له گێمی دووه‌مدا به‌ڕازیل گه‌ڕایه‌وه كه‌شی یارییه‌كه و دوو گۆڵیان له رێگه‌ی ماركۆس لیۆناردۆ تۆمار كرد.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی دیكه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون:
نه‌یجیریا 2-1 دۆمینیكان
ئیسڕائیل 1-2 كۆڵۆمبیا
سه‌نیگال 0-1 ژاپۆن.
مۆندیالی لاوان به به‌شداریی 24 هه‌ڵبژارده له ئه‌رجه‌نتین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.