وەزارەتی ناوخۆ سزای لێنەدانی لۆگۆی تاكسی دەكاتە دوو هێندە
964+
فهرهاد حهسهن
بهپێى دوایین بڕیارى وهزارهتى ناوخۆ، هەر شۆفێرێك تا 15ـی تەمموزی ئەمساڵ، لۆگۆ لە تاكسیەكەی نەدات بەبڕی 40 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەكرێت، ئەگەر پێبژاردنەكەش لەماوەی مانگێكدا نەدات ئەوا دەبێتە دوو هێندە.
ئهو بڕیاره نوێیه له نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووه، كه دوێنێ 21.5.2023 به واژۆى رێبهر ئهحمهد وهزیرى ناوخۆ دهرچووه.
كۆپییهكى ئهو نووسراوه لاى 964 ـه و تێیدا هاتووه، شۆفێری تاكسی دەبێت تا وادەی 15ـی تەمموزی ئەمساڵ پابەندبێت بەدانانی لۆگۆ لەسەر ئۆتۆمبێلی تاكسیەكەی، هەروەها كۆد و لۆگۆی ئۆتۆمبێلی تاكسیەكەی دەستكاری نەكات، سێ كارتی زانیاریش لەناو ئۆتۆمبێلەكەی هەڵبواسێت بەپێی شوێنی هەڵواسین و زانیاری داواكراو.
لە ئەگەری پابەندنەبونی شۆفێران بەرێنماییەكان لەلایەن ئەفسەری هاتوچۆوە بەبڕی 40 هەزار دینار پێبژاردنی بۆ دەكرێت، پاشانیش دەنێردرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی تایبەتمەند سەر بەوەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ لێدانی لۆگۆ.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر شۆفێرەكە لەماوەی 30 رۆژ لەكاتی تۆماركردنی سزای پێبژاردن، سزاكە نەبژێرێت لەبەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتوچۆ، ئەوا بڕی سزای پێبژاردنەكەی دەبێتە دووهێندە.