ئومێد خۆشناو:

“سیستمی دژە موشەک و درۆن لە ئاسمانی هەولێر 24 کاتژمێر کارایە”

شۆڕش قادری

پارێزگاری هەولێر دەڵێت، سیستمی دژە موشەک و درۆن لە ئاسمانی پایتەخت شەو و رۆژ کارایە و لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە.

سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە هەولێر تەنیا لە چەند کاتژمێرێکی دیاریکراودا کارا دەبێت، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، “سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە و هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە سیستەمی دژە موشەک و دژە درۆن لە ئاسمانی هەولێر، بە شێوەی 24 کاتژمێری و لە بەرزترین ئاستی تەکنەلۆژیای جیهانیدا لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پاراستنی ئاسمانی پایتەخت پرۆسەیەکی بەردەوامە و هیچ کاتێک رانەگیراوە، گەلێک جاریش فڕۆکە جەنگییەکان بەشداری کاران لە پاراستنی ئاسمانی شارەکە و تێکشکاندنی ئەو درۆن و موشەکانەی دەبنە هەڕەشە بۆ سەر گیانی هاوڵاتییان.