بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی - social media
پشووەکە هەڵوەشایەوە
هاتوچۆی سلێمانی: سەعات 7:00 نۆرە بۆ بەشی مۆڵەت بگرن
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ، لە کاتژمێر 7:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و شۆفێرانی خوازاو دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ پێنجشەممە 9.4.2026.
بریاربوو سبەینێ پشوو بێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵیوەشاندەوە و وتی دەوامی فەرمانگەکان ئاساییە.
بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ رۆژی پێنج شەممە9.4.2026 دەوامی فەرمی دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی.
بەشی مۆڵەت ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکات, دەیانەوێت سبەینێ سەردانی بەشەکە بکەن، ئەمڕۆ چوار شەممە کاتژمێر7:00ی ئێوارە ماڵپەڕی هاتوچۆی سلێمانی ـ بەشی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردنی بەشی مۆڵەت چالاک دەکرێت و دەتوانن نۆرە بگرن بۆ سبەینێ پێنجشەممە.