سبەینێ کەمدەبێتەوە

کەشە باراناوییەکە بەردەوام دەبێت

964+
دێسکی کوردی

کەشناسی دەڵێت، بە درێژایی ئەمڕۆ کەشە باراناوییەکە بەردەوام دەبێت و نیوەڕۆی سبەینێ یەکشەممە وردە وردە نامێنێت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئەم پێشبینیانەی بڵاوکردەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ 5 تا 7 پلەی گەرما دادەبەزێت، بەڵام سبەینێ زیاد دەکاتەوە.

هەروەها ئەمڕۆ خێرایی با هەندێکجار دەگاتە سەروو 30 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بەڵام سبەینێ خۆشتر دەبێت و هەر شنەبایەکی لێ دەمێنێتەوە.

بەهاری ئەمساڵ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بەراورد بە پار کەمتر گەرم بوو، ئێستا کە نیوەی دووەمی مانگی ئایارە، هێشتا پێشبینی بارانبارین دەکرێت.