دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی کە پیاوە بەتەمەنەکەی شێلا. وێنە: پۆلیسی گەرمیان
پیاوێکی تەمەن 111 ساڵ بە هۆی ئۆتۆمبێلەوە گیانی لەدەستدا
964+
توانا نەقی
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک پیاوێکی تەمەن 111 ساڵی شێلا و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە ناو بازاڕی کەلار و نزیک قوتابخانەی لەیلا قاسم بووە.
ئۆتۆمبێلێکە لە جۆری مینی پاس بووە و ئەو هاوڵاتیەش کە گیانی لەدەستداوە ناوی عەلی سایرە و لە دایک بووی ساڵی 1912یەو دانیشتووی گەڕەکی فەرمەنبەرانی کەلارە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە پەڕەی تایبەتی پۆلیسەوە رایگەیاندووە، هاوڵاتیەکە دەستبەجێ رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید هەژار کراوە و لەوێیشەوە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی سلێمانی کراوە و لە رێگا گیانی لەدستداوە.
لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە پێی مادەی 24ی هاتوچۆ لەلای پۆلیس بەندکراوە.