سێی دیکە رەوانەی ماڵەوە کراون
چوار برینداری ئاگرەکەی هەولێر لە نەخۆشخانەن
964+
ئەحمەد شەمزین
ئەو ئاگرەکەی لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی لالاڤ ئێرپۆت کەوتەوە حەوت کەس بەهۆیەوە بریندار بوو و سیانیان بەهۆی تەنگە نەفەسییەوە بووەو رەوانەی ماڵەوە کراون و چواریان لە نەخۆشخانەن.
ئاگرەکە لە دوو نهۆمی باڵەخەنەیەکی ئەو پرۆژە بووە و کەسێکیش لە شوقایەک گیری کردبوو رزگار کرا.
ئێستا ئەو چوار کەسەی لە نەخۆشخانە ماونەتەوە لە ژێر چاودێری پزیشکدان و بە قسەی نەخۆشخانەی رۆژئاوا باری تەندروستیان جێگیرە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی