چاودێری دەكات
لیژنه‌ى ئه‌منى كۆیه 24 سه‌عات ناخه‌وێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى رووداوه‌كانى سێ رۆژى رابردوو، كه به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سیش بریندار بوون، بڕیاردرا لیژنه‌ى ئه‌منى ئه‌و قه‌زایه 24 سه‌عات له ئه‌ركدا بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18.5.2023 قایمقامى قه‌زاى كۆیه دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ئه‌منى قه‌زاكه‌ى له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئامانجی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تۆکمەکردنەوە و پێداچونەوەی بواری ئەمنی شارەکە و دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان سەرجەم هێزەکانی شار بووه.
بڕیار درا، هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش 24 سه‌عات بەشێوەی دەوری و گەڕۆك و دانانی مەفرەزە لە سەرجەم کوچە و گەڕەک و شەقامە گشتییەکانی شار ئەرک و شەونخونیەکانیان زیاتر بکەن.
باس له‌وه‌شكراوه، ئه‌و بڕیاره‌یان لەپێناو پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەرقەرارکردنی یاسا و دەستگیرکردن و دادگایی یاسا شكێنانه.
رۆژى 15.5.2023 هاوڵاتیەك كە لەلایەن پۆلیسەوە داواكراو بوو، لەبەردەم بنكەی پۆلیسی كۆیە تەقەی كرد و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربوون لە نەخۆشخانەش دوو لە بریندارەكان گیانیان لە دەستدا.
رۆژى 17.5.2023 پیاوێک له كۆیه دوو کچ و هاوسەرەکەی دراوسێیه‌كیشی كوشت و كوڕێكی خۆی و كوڕێكی ماڵه دراوسێیه‌كه‌شی بریندار كردن.