پۆلیسى كۆیه ئامێر‌و كه‌لوپه‌له نایاساییه‌كانى له‌و وێنه‌یه‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه... وێنه: پۆلیسی ژینگه و دارستان
له كۆیه ده‌ست به‌سه‌ر پایلێكی سوریدا گیرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی کۆیە، ده‌ستیان به‌سه‌ر ئامێرێكی لێدانی بیری نایاسایی گرت و ده‌ڵێن، ئه‌و شێوازى بيرلێدانه مەترسییە لە سەر ئاوی ژێر زەوی.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر، بڵاویكرده‌وه كه به‌شی كۆیه‌ى پۆلیسی دارستان و ژینگه، له‌میانه‌ى گه‌ڕان و چاودێریكردنه‌كانیان، له‌سنوورى قه‌زاى كۆیه، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر ئامێرێكی بیرلێدانى نایاسایی بگرن، كه به پایلی سوری ناسراوه له‌گه‌ڵ چه‌ند بۆرییه‌ك، کە بە نایاسایی کاری دەکرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیى سه‌رچاوه‌كانى ئاو، ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ماوه‌ى هه‌شت مانگى رابردوودا توانیویانه له شوێنه جیاجیاوه، ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ى 435 ئامێری بیرهه‌ڵكه‌ندنى نایاساییدا بگرن .
دوێنێش بڵاوكرایه‌وه، كه بڕیاره له كۆتایی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێم له مه‌زادێكی ئاشكرادا ته‌واوى ئه‌و ئامێرانه‌ى بیرلێدانى نایاسایی بفرۆشێته‌وه، كه له رابردوودا له شوێنى جیاجیا ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوون.