"لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە"

هێرش کراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز؛ سوپای پاسداران ئیدانەی دەکات

شۆڕش قادری

سوپای پاسدارانی ئێران ئیدانەی هێرش کردنەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریاز دەکات و دەڵێت، لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرش کراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ریازی پایتەختی سعودیە و هێشتا زیانەکانی هێرشەکە بەوردی نەزانراوە.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیەنراوێکدا وێڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک پەیوەندی بە هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە نییە و بەدڵنیاییەوە لەلایەن رژێمی زایۆنییەوە (ئیسرائیل) ئەنجام دراوە.