لۆگۆی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
وەزارەتی پێشمەرگە:
“هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژییەک دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان”
ئەرسەلان عەبدوڵا
له كاردانهوهی ئهم دوو هێرشهی شهوی رابردوو كرایه سهر بارهگایهكی پێشمهرگهی كوردستان له سنووری سۆران، وهزارهتی پێشمهرگه راگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و داوا دهكات شهڕ له كوردستان دووربخرێتهوه.
وهزارهتهكه ئاشكرای دهكات شهش پێشمهرگه شههید بوونه و 30 پێشمهرگهی دیكهش بریندار بوون.
دهقی راگهیاندراوهكه بهم جۆرهیه:
بەرەبەیانی ئەمرۆ 24.3.2026 لە دوو هێرشی جیاواز دا ، بارەگایەکی فیرقەی 7 ی پیادەی دەڤەری 7 و هێزێکی فرقەی 5 ی پیادەی هێزی پێشمەرگە لە سنووری سۆران، لە کردەوەیەکی دوژمنکارانە و بە غەدر و خیانەت و دوور لە هەموو ئاکارێکی مروڤایەتی و دراوسێیەتی، بەر هێرشی 6 موشەکی بالیستی ئێرانی کەوتن و لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگەی قارەمان شەهید و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون.
لە کاتێکدا کە بە توندترین شێوە ئەم هێڕشە و هەموو هێڕشە تیروریستیانەی تر کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین، دووپاتی دەکەینەوە کە ئێمە هەموو مافێکمان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر دەستدرێژیەک کە دەکرێتە سەر گەل و خاکەکەمان.
بە هیچ جورێک چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد بەم جۆرە نامەردانە، وەڵامی هەڵوێستی ئاشتیخوازانەی هەرێمی کوردستان بدرێتەوە، بەڵام تەمەنی غەدر و ستەم کورتە و ئیرادەی ئاشتیخوازی سەردەکەوێت.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری شەهیدەکانمان ، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکانمان دەخوازین.
جارێکی دیکەش داوا لە هەموو لایەک دەکەین شەڕ و ئاژاوە لە هەرێمی کوردستان بە دوور بگرن و داواش لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەموو دۆستانمان دەکەین بەرانبەر ئەم پێشێلکارییانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە بێباکانە دابنرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە
24.3.2026