تەبەقی هێلکە - وێنە: 964
دوو تۆمەتباریش دەستگیر کراون
دهستبهسهر 1300 كارتۆن هێلكهدا گیرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
پۆلیسی سەیدساق بارهەڵگرێک هێلکەی دەستبەسەر کردووە، کە 1300 کارتۆن هێلکەی بێبەرواری تێدابووە و هاوکات دوو تۆمەتباریشی دەستگیر کردووە.
هێلکەکان نە هیچ بەروارێکی دەرچوون و نە هیچ بەروارێکی بەسەرچوونیان پێوەنەبووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17.5.2023 بڵاویکردووەتەوە، دوو تۆمەتبار لەسەر هێنان و ساغکردنەوەی ئەو هێلکانە دەستگیر کراون.
دەشڵێت، هەوڵ هەبووە ئەو هێلکانە لە بازاڕ ساغبکرێنەوە و فرۆشتنی ئەو هێلکانەش بەپێی رێنماییە پزیشکییەکان رێگەپێندەراوە.