بۆ ئابوورى عێراق پێویستە

سەرۆک وەزیران پەلەیەتی؛ دەڵێت زوو دەست بە راکێشانی بۆرییە نەوتییەکەی پێشخابوور بکەن

وریا فەتاح

عێراق دەیەوێت بەپەلە دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکەی گواستنەوەی نەوت بکات، سەرۆک وەزیرانیش وەزیری نەوت و کۆمپانیاکانی بانگهێشت کردووە و فەرمانی پێداون خێرا دەستبەکار بن.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ وەزیری نەوت و ئەو کۆمپانیایانە دانیشت کە بڕیارە بۆرییە نەوتییە ستراتیژییەکانی (بەسرە – حەدیسە – پێشخابوور) و (حەدیسە – بانیاس) دروست بکەن.

سەرۆک وەزیران خۆی وردەکاریی ڕێڕەوی بۆرییەکان و ئەو بڕە نەوتەی هەڵسەنگاندووە کە پێشبینی دەکرێت بەو دوو هێڵەدا هەناردە بکرێت، راستەوخۆش وەزارەتی نەوتی راسپاردووە کە هەموو ئاسانکارییەک و کەشێکی گونجاو بۆ کۆمپانیاکان بڕەخسێنن، تا بێ دواکەوتن و بە باشترین کواڵیتی پڕۆژەکە تەواو بکەن.

پەلەکردنەکەی سەرۆک وەزیران لەم پڕۆژەیە بۆ ئەوەیە عێراق چیتر تەنیا پشت بە یەک رێڕەوی هەناردەکردنی نەوت نەبەستێت، بەڵکو دەرچەی نوێی هەبێت. بەپێی قسەی خۆیشی بێت، ئەمە توانای فرۆشتنی نەوتی خاو بەرز دەکاتەوە و داهاتوویەکی باشتر بۆ ئابووریی وڵاتەکە دابین دەکات.

پڕۆژەی بۆری نەوتی ستراتیژی لە عێراق یەکێکە لە گەورەترین و گرنگترین پڕۆژە نیشتمانییەکان کە ئامانجی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە گەرووی هورمز.

تواناى هەرناردەکردنى گشتى بۆرییەکە 2.25 ملیۆن بەرمیل نەوتى رۆژانەیە و 15 هەزار دەرفەتى کار دەرفەتى کاریش دەڕەخسێنێت.