لەگەڵ قایمقام کۆدەبنەوە

کات دیاریکردن رەتدەکرێتەوە بۆ داخستنی سەرتاشخانەکان لە سلێمانی

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

زۆرینەی سەرتاشەکانی سلێمانی چوونە لای سەندیکای کرێکاران و داوایان کرد لەگەڵ قایمقامیەتی شار کۆبوونەوە بکەن، تا داواکاری داخستنی سەرتاشخانەکان لە کاتژمێر 8:00ی شەو بە تەواوی رەتبکرێتەوە.

ئەوان لەگەڵ ئەوە نین کات بۆ کارکردن و کاتی داخستنی سەرتاشخانە دابنرێ و دەڵێن، سەرچاکردن و ریش تاشین، خزمەتگوزارییەکی بەردەوامە و خەڵک هەیە تا 8:00ی شەو دەوامی هەیە، فریای سەرتاشخانە ناکەوێ.

دەروون رزگار، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کرێکارانی کوردستانە ئەو بە 964ی وت، ئەوانەی داوایان کردووە لە کاتژمێر 8:00ی شەو سەرتاشخانەکان سلێمانی دابخرێ کەمینەیەک بوون، داواکە قبوڵنەکراوە..

ئەو وتی، لەگەڵ قایمقامیەتیش کۆدەبینەوە، بڕیاری ئێستامان وەک سەندیکا ئەوەیە، خزمەتگوزارییەکە هەمیشەییە و کاتی دیاریکراو نییە بۆ داخستنی سەرتاشخانەکان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا