لاوتارۆ ئینتەری گەیاندە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ. فۆتۆ: تویتەر
ئینته‌رمیلان گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێش كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، یانه‌ی ئینته‌رمیلان بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی میلانی هاوشارییدا دووباره كرده‌وه و گه‌یشته یاریی كۆتایی.
ئه‌مشه‌و یارییه‌كی دیكه‌ی دێربی له میلانۆ كرا، ئه‌مجاره‌یان له چامپیۆنزلیگ بوو، تێیدا یانه‌ی ئینته‌رمیلان به ئه‌نجامی 1-0 گۆڵ له یانه‌ی میلانی برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه لاوتارۆ مارتینێز له خوله‌كی 74 تۆماری كرد.
ئینته‌ر له یاریی چوونیش هه‌فته‌ی رابردوو به 2-0 گۆڵ له میلانی برده‌وه.
ئینته‌ر له یاریی كۆتاییدا چاوه‌ڕێی براوه‌ی یاریی نێوان ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی ده‌كات، كه سبه‌ی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.