دارەکە چوالە بووە

کەسێک لە کاتی دار سوتاندن و بڕینەوەیدا دەستگیر کرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

لە ناوچەی دوکانیانی سەر بە ناحیەی سیتەک لە شارباژێڕ، کەسێک لە کاتی سوتاندن و بڕینەوەی داردا دەستگیر کرا.

دارەکە لە جۆری چوالە بووە و ئەو کەسە ویستوویەتی لە رێگەی سوتاندنیەوە وشکی بکات و پاشان بیبڕێتەوە و لە گواستنەوەیدا کێشەی بۆ دروست نەبێت.

بنکەی تانجەرۆی پۆلیسی دارستان و ژینگە لە پشکنینێکیاندا بۆ ناوچەی دوکانیان ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە.

بە پێی راگەیەندراوی پۆلیس، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 14.5.2023 بڵاوکراوەتەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و ئاراستەی دادوەر کراوە.