“ئەگەر 100 رۆژیش لێرەبین کۆڵ نادەین”
964+
ئاکام غەفور
14 رۆژە دانیشتووانی دۆڵی بالیسان رێگەیان بەسەر بارهەڵگراکاندا داخستووە و دەڵێن ئەگەر 100 رۆژیش لێرە بن کۆڵنادەن.
ئەوان بە شەوانیش بە کۆمەڵ لە دەورووبەری شەقامەکە دادەنیشن و دەڵێن تا داواکارییەکانیان بەتایبەت چاکردنی رێگای دۆڵی بالیسان جێبەجێ نەکرێت چۆڵی ناکەن و رێگاکە ناکەنەوە.