بارسێلۆنا یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی ده‌باته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

یانه‌ی بارسێلۆنا له‌ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئێلكای گۆندۆگانی یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی نزیكبووه‌ته‌وه‌.

بارسا ده‌مێكه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ گۆندۆگان بباته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌، به‌ڵام پێشتر یاریزانه‌كه‌ داوای ئه‌و مووچه‌یه‌ی ده‌كرد، كه‌ له‌ یانه‌ی مان سیتی وه‌ریده‌گرێت، كه‌ ئه‌مه‌ له‌ توانای یانه‌ی بارسێلۆنادا نییه‌.

به‌ڵام به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، گۆندۆگان رازیی بووه‌ داواكاری مووچه‌كه‌ی كه‌م بكاته‌وه‌.

یاریزانه‌كه‌ ئه‌م هاوینه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی كۆتایی دێت و به‌نیازیش نییه‌ نوێی بكاته‌وه‌.

بارسێلۆنا یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی ده‌باته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌