
مەشقەکانی یانەی ریال مەدرید...فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید به وریاییه‌وه یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له خولی پله یه‌كی ئیسپانیا ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید به مه‌به‌ستی پاراستنی یاریزانه‌كانی بۆ یاریی چوارشه‌ممه، به وریاییه‌وه به‌رامبه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی یاریی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌ڕی 34ی خولی ئیسپانیا چه‌ند یارییه‌ك به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو گه‌ڕه‌كه به بردنه‌وه‌ی مایۆركا به 1-0 گۆل به‌سه‌ر قادێش ده‌ستیپێكرد.
له گرنگترین یاریی ئه‌مڕۆدا یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی خیتافی یاریی ده‌كات.
راهێنه‌ری ریال مه‌درید بڕیاری داوه بۆ یارییه‌كه پشوو به چه‌ند یاریزانێكی گرنگی تیپه‌كه‌ی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ یاریی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی باشتر ئاماده‌بن و له پێكانیش به‌دووربن.
له‌و یاریزانانه‌ی بۆ یاریی ئه‌مڕۆ بانگهێشتنه‌كراون، بنزێما، ڤینیسیۆس جۆنیۆر، مۆدریچ و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ن.
هاوكات ئه‌مڕۆ بڕیاره هازارد به شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاریی بكات و فێرلاند مێندییش دوای دابڕانێكی زۆر، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه پێكهاته‌ی تیپه‌كه.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ریال سۆسیداد – جیرۆنا 15:00
ئۆساسۆنا – ئه‌لمیریا 17:15
ڤیاڕیال – ئاتلێتیك بیلباو 19:30
ریال مه‌درید – خیتافی 22:00.