کارمەندێکی کارەبا بریندار بوو
964+
کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لەکاتی چاککردنەوەی هێڵی کارەبای چەمچەماڵ، کارەبا دەیگرێت و بەشێک لە رووخساری دەسووتێنێت.
رووداوەکە دوێنێ شەو روویداوە بەڵام بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023، هەواڵی رووداوەکەی بڵاوکردەوە.
ئەو کارمەندە ناوی (ن. ر. ع)ـە، تەمەنی سەرووی 40 ساڵ دەبێت، کارمەندە لە هۆبەی چاکسازیی کارەبای چەمچەماڵ و بەهۆی کارەبا گرتنەکەوە دەم و چاوی سووتاوە.
دوای رووداوەکە، هەرزوو دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.