بەختیاری بۆ گەیشتن بە ریزی پلە یەکی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ 10 یاریزان کردووە

964+

یادگار محەمەد – سلێمانی

یانەی بەختیاری بۆ گەیشتن بە ریزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ 10 یاریزان واژۆ کردووە کە سێ لەوان پیشەگەری عەرەبن.

یانەی بەختیاری کە ئێستا لە خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان یاری دەکات و سبەی هەینی یەکەم یاری خۆی بەرامبەر یانەی خەڵاتی نوێ ئەنجامدەدات.

یانەی بەختیاری لە گروپی  کۆمەڵەی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە یاری دەکات کە پێکهاتوون لە حەوت یانە، ئەوانیش یانەکانی بەختیاری، خەڵاتی پێنجوێن، شارەزوور، خورماڵ و هەڵەبجە.

نەجات عەبدولرەحمان، سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی بەختیاری بە 964 وت، چەند وەرزێکە هەوڵدەدەین خۆمان بگەیەنینە ریزی یانە پلە یەکەکان، بەڵام قەیرانی دارایی رێگر بووە لەوەی بەو ئامانجە بگەین.

دەشڵێت: بۆ ئەم وەرزە گرێبەستمان لەگەڵ 10 یاریزان کردووە کە سێ لەوان پیشەگەری عەرەبن، ئامانجیشمانە بگەینە ریزی یانە پلە یەکەکان.

وەرزی نوێی رکابەرایەتی خولی تۆپی پێی یانە پلە دووەکانی کوردستان، سبەی هەینی گەڕی یەکەمی بەڕێوە دەچیت کە 19 یانە تێیدا بەشدارن و دابەشی سەر سێ کۆمەڵە کراون.

سبەی هەینی 12.5.2023 لە کۆمەڵەی پارێزگای سلێمانی ئەم یارییانە بەڕێوە دەچێت:

خەڵاتی پێنجوێن – بەختیاری
کفری – پێنجوێن
شارەزوور – خورماڵ

یانەی هەڵەبجە لەم گەڕەدا چاوەروانە و یاری ناکات.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق