زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلاری لێوەرگرتبوو

بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی کچێک دەستگیرکرا

964+

پێشەوا محەمەد – سلێمانی

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە کچێک کردبوو و “پیشتریش چەندجارێک دەستدرێژیی” کردبووەسەری و زیاتر لە دوو دەفتەر دۆلاریشی لێوەرگرتبوو.

باوکی کچەکە لای پۆلیس سکاڵا تۆمار دەکات و دەڵێ، هەڕەشە لە کچەکەی کراوە و چەند جارێکیش پارەی لێوەرگیراوە، کە بڕەکەی دوو دەفتەر دۆلار و 11 وەرەقە بووە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11.5.2023 دەڵێت، بنکەی پۆلیسی ئەزمەڕ بەدواداچوونی دەستپێکردووە و تۆمەتبار دەستگیرکراوە.

پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبار ناوی (م، ج، ح)ـە و تەمەنی 20 ساڵە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادوەر کراوە.