لە بالیسان
منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا
964+
ئاکام غەفوور – سۆران
لە دەڤەری بالیسانی سەربە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران منداڵێک کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل و گیانی لەدەستدا.
فەرهاد عەزیز بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی بالیسان بە 964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان کە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە لە جۆری شێلان بووە و لە گەڕەکی شەهیدانی بالیسان روویداوە، منداڵەکە کوڕە، کاتێک گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، گیانی سپاردووە.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری