گونده دووره‌كه‌ى خورماڵ هه‌ڕه‌شه‌ى داربڕه‌كانى له‌سه‌ره
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندێكى سه‌ر به ناحیه‌ى خوڕماڵ، گله‌یی له په‌راوێزخستنى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، خه‌ریكه ژینگه‌كه‌یان له‌ناو ده‌چێت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵیش ده‌ڵێت، “به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌م”.
گوندی بانی بنۆک، یەکێکە لە دوورترین گونده‌كانى ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌ى خورماڵ و له رووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به‌و ناحیه‌یه، ده‌كه‌وێته بنارى شاخى سورێن.
هاوڵاتیانى ئه‌م گونده ده‌ڵێن، دوایین گوندی سەر بە ناحیەی خورماڵن و گوندى جۆمەرەسیش، کە له تەنیشتیانەوەیە، سەر بە قەزای پێنجوێنە، تا رادەیەکی باش توانیویانە سنوورەکەی خۆیان بپارێزن بەڵام ئەو سنوورەی ئەوان لە رووی پاراستنی دارستانەوە زۆر فەرامۆش کراوە”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، خه‌ریكه سروش و دارستانه‌كانیان لەلایەن کەسانێک وێران دەبێ، چونكه ده‌ڵێن “ئێستا كه وه‌رزى به‌هاره، بەردەوام خەڵک شەوان تێیدا دەمێنێتەوە و دەست ناپارێزن لە داربڕین و وێرانکردنی ژینگەکەمان”.
داواش ده‌كه‌ن، لایەنە پەیوەندیدارەکان بە دەم داواکارییەکانیانەوە بچن و بنکەیەکی پۆلیسی دارستان له گونده‌كه‌یان بكرێته‌وه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، هەتا ئەوانەی بوونەتە هۆکاری وێرانکردنی سروشت و ژینگەکەیان ئیجرائاتیان بەرامبەر بکرێت.
له په‌یوه‌ندیه‌كیشدا فه‌ره‌یدون مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خورماڵ، به 964ـى راگه‌یاند، پۆلیسی دارستان و ژینگه له ته‌واوى سنوورى ناحیه‌كه‌یان چالاكه، به‌ڵام وتیشى “ئاگادارى كێشه‌ى ئه‌و گونده نیم، كه به‌وشێوه‌یه باس له دارستان و ژینگه‌ى گونده‌كه‌یان ده‌كه‌ن”.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه له‌رێگه‌ى 964 ـه‌وه دووپاتیكرده‌وه، به‌مزووانه به‌دواداچوونى ورد بۆ كێشه‌ى ئه‌و گونده ده‌كات.