40 فەردە خەڵوز دەستی بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
بڕینی داری دارستانەکان و خەڵوزکردن بووە بە دیاریدەیەک لە لایەن هەندێک لە هاوڵاتیان و گوندنشینانەوە پۆلیسی دارستانیش بەردەوامە لە رێگریکردن لەو کەسانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ 10.5.2023 بلاویکردووەتەوە، لە سنوری قەزای سەید سادق هاوڵاتییەکیان دەستگیر کردووە بە پیکئابێکی پڕ لە خەڵوزەوە و دەستیان گرتووە بەسەر 40 فەردە خەڵوزدا.
ئەوەش هاتووە، پاش ئەوەی زانیاریان هەبووە هاوڵاتیەک خەڵوزی بارکردووە و مەفرەزاەکانی پۆلیسی دارستان توانیویانە لە سنوری گوندەکانی کانی سپیلکە و قەویلە هاوڵاتیەکە دەستگیر بکەن و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی و سەرجەم ئەو خەڵوزانەی باری کردووە.
لە ئێستادا ئەو هاوڵاتیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و رادەستی بەردەم دادگا کراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.