مێسی و باوکی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
باوكی مێسی: گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه
+964
ئەرسەلان عەبدوڵا
هێشتا وه‌رزی ئه‌مساڵی خوله‌كان ته‌واو نه‌بووه، له ئێستاوه ده‌نگوباسی گواستنه‌وه‌ی مێسی بووه‌ته سه‌رتۆپی هه‌واڵه‌كان و هه‌ر ئه‌مڕۆ و دوێنێ
چه‌ندان هه‌واڵ و زانیاری دژ به‌یه‌ك بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ ئاژانسی فرانس پرێس له زاری كه‌سێكی نزیكی مێسی بڵاویكرده‌وه، یاریزانه‌كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی هیلالی سعوودی رێككه‌وتووه و هاوینی داهاتوو رووده‌كاته سعوودیه.
دواتر تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن ئه‌م هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له مێسی ره‌تكرده‌وه، دوێنێش رادیۆی مۆنتی كارلۆ بڵاویكرده‌وه مێسی پاریس جێده‌هێڵێت.
دواجاریش باوكی مێسی، كه بریكاری كوڕه‌كه‌یه‌تی، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، تا ئێستا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌كردووه، له كۆتایی وه‌رزدا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ن.